دیواندەرە: سولەیمان گوڵی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی یەکشەممە ٤ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٦ی سپتەمبری ٢٠٢١) “سولەیمان گوڵی” خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئیران دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی دیواندەرە راگوێزرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular