ھانا: رۆژی چوارشەممە (١٥ی سێپتامبری ٢٠٢١” شارۆمەندێکی کورد لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتەکان ناسنامەی ئەو شارۆمەندە "ئەنوەر رەسوڵی" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی" بڵەسەن" راگەیەندراوە.
ناوبراو لە ماڵی خۆی بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شونێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە سەرەرای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆ لە بارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
