به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٥ی سپتەمبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران و هێزەکانی ئینتزامی لە شارەکانی ورمێ و سەقز دەستیان گرت بە سەر ماڵ و دارایی خەڵکدا.
شەوی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی "داڵانپه‌ڕ"ی سه‌ر به "مه‌رگه‌وه‌ڕ"ی ورمێ، بە مەبەستی تاڵانی مەڕ و ماڵاتی خەڵک هێرشیان كردووەتە سه‌ر خەڵکی نیشتەجێی ئەم ناوچەیە كه له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵک ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
به وته‌ی هاوکارانی هانا: به هۆی تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران، سێ ژن کە تەنیا ناوی ۲ کەسیان بۆ هانا ئاشکرایە "مەناز" و "تورکی" بە ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه به سه‌ختی بریندار بوون.
هەروەها بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، هێزه ئینتزامییەکان لە سەقز بە چەند ماشێنەوە هێرشیان كردووته سه‌ر پاساژی "زۆزان" لەم شارە و و دەستیان بەسەر کەلوپەلی کاسبکاراندا گرتوە.
