ھانا: رۆژی یەکشەممە ٢١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٢ی سێپتەمبری ٢٠٢١)، سێ شارۆمەندی کوردی خەڵکی مھاباد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ناسناوی ئەو شارۆمەندانە بریتین لە" رزگار عەینالوو"، "ئەحەد تەقی پوور" و "ھێمن قەرەداغی" خەڵکی گوندی "ئیندرقاش" لە ناوچەی مھابادن.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی گەیشتوون، ئەو شارۆمەندە کوردانە رۆژی یەکشەممە ١ی ئاگۆستی٢٠٢١ی زایینی لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەرکراون و لە دوای تێپەڕینی ٤٠ رۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
شایانی باسە ئەو سێ شارۆمەندە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێبەش کرابوون.
