هانا: بەگوێرەی هەواڵی هەواڵنێرییەکان لە رۆژانی رابردوودا ژنێک لە ناوچەی بانە دوای ئازار و ئەشکەنجەی زۆر لەلایەن هاوسەر و باوکی هاوسەرەکەیەوە تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا پێکراوە و بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سۆیبە فکری" خەڵکی ناوچەی "بڕوێشکانی و نمەشیر"ی بانە راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، سۆیبە فکری لەلایەن ئەو دوو کەسەی لە سەرەوە باسی کرا بە کابل ئەزیەت و ئازار دراوە و دواتریش بە قەستی کوشتن تەقەیان لێ کردووە.
شایانی باسە باوکی هاوسەری "سۆیبە فکری" پێشینەی قەتڵ و زەبروزەنگی ناو خێززانی بووە و لە ساڵانی رابردوودا کوڕێکی ١٠ ساڵانەی خۆی کوشتووە.
