دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی  ۱۵ ساڵان لە سەردەشت 

هانا: روژی سێشەمە ۱۶ی خرمانانی ۱۴۰۰ی (٧ی سپتەمبری ٢٠٢١)، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۵ ساڵ لە لایان هێزە ئەمنییەکانی سەردەشت دەستبەسەر کراوە.

 

 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محەممەد فەردانی " تەمەن ۱۵ ساڵ و  خەڵکی "میراوا " لە ناوچەی سەردەشت راگەیەنداروە. 
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، ئەم تازەلاوە بە تۆمەتی لایەنگڕی لە حزبێکی سیاسی کوردستانی ئیران و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاڕ راگوێزراوە. 

لێرەدا پێویستە ئاماژە بە دوو خاڵی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان بکرێ: 

خاڵی ٦- مافی دەربڕینی ئازادانەی بیروباوەڕ. 
خاڵی ٧- مافی ئازادی بیروبۆچوون، بەشداری لە ئەنجومەنەکان، مافی پەروەردە. 

گرتن و دەسبەسەر کردنی مێرمنداڵان و تازەلاوانی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بە تۆمەت و تاوانی سیاسی و جیاوازی بیروبۆچوون، پێشێل کردنی خاڵەکانی ٦ و ٧ی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان و هەروەها پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە کە وڵاتی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی واژۆی کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular