قەسری شیرین: گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رەوانەیان کردووە، رۆژی یەکشەممە ١٤ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٥ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی کار کردن لە مەزرا و خاوێن کردنەوەی چاڵاو، گیانی لەدەستداوە. 

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "حسێن مرادی" راگەیەندراوە. ناوبراو لە کاتێکدا چووەتە ناو چاڵاو لەوێدا نەیتوانیوە بیتەوە سەر و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونە جێ بەڵام سەرەڕای گەیاندنی ئەم شارۆمەندە بۆ نەخۆشخانە بەڵام نەیانتوانیوە لە مەرگ رزگاری بکەن. 

شایانی باسە نزیکەی حەوتوویەک پێش ئەم رووداوە لە رووداوێکی دڵتەزینی هاوشێوەی دیکەدا، ٣ برا لە کاتی خاوێن کردنەوەی چاڵاوی مەزراکەیان لە ئاوایی "دە گل"ی ناوچەی کرماشان، بە هۆی کەمبوونی ئوکسیژن لە ناو چاڵاوەکەدا خەفە بوون و گیانیان لەدەستدا. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular