بریتانیا: گیانلەدەستدانی پەناخوازێکی کورد بە هۆی رووداوی شوێنی کار 

هانا: هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین رۆژی سێشەممە ١٦ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، پەنابەرێکی لە کاتی کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کار لە شاری “لیدز”ی بریتانیا گیانی لەدەستداوە. 

هاوکارانمان ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "ئیرەج رەحیم پوور" کوڕی "عافییە شەبڕەندی و محەممەد رەحیم پوور" خەڵکی ئاوایی "نۆدشە" لە ناوچی پاوە راگەیاندووە. 
شایانی باسە ناوبراو ماوەیەکی زۆر نییە گەیشتووەتە وڵاتی بریتانیا و وەک پەناخوازێک لەوێ ژیاوە. ئەو شارۆمەندە کوردە لە کاتی کار کردندا لە بینایەکی چەند نهۆمییەوە کەوتووەتەخوار و بە سەختی بریندار بووە. سەرەڕای ئەوەیکە دوای رووداوەکە نابراو بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە، بەڵام بە هۆی مەیینی خوێن لە رەگەکانی مێشکیدا وکاریی بوونی برینەکانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular