لوڕستان: کوژرانی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن پیاوانی بنەماڵەکەیەوە 

هانا: ڕۆژی هەینی ١٢ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٣ی سپتەمبری ٢٠٢١)، کچیکی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن بنەماڵەکەی خۆیەوە بە ناوی شەرەفەوە کوژراوە. 

 

ناسنامەی ئەم کچە تازەلاوە "مۆبینا سووری" خەڵکی گوندی "پادروەند"ی سەر بە پارێزگای لورستان راگەیەندراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە ناوبراو لە لایەن باوک، برا، مامۆ و مامی مێردەکەیەوە بە لێچکەکەی خۆی خنکێندراوە. 
جێگای ئاماژەیە هەر ساڵەی دەیان کچ لە ئێران و کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر لەلایەن پیاوانی بنەماڵەکانیانەوە دەکۆژرێن. 

RELATED ARTICLES

Most Popular