سنە: بانگهێشتی شارۆمەندێکی کورد بۆ دادگا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە  

هانا: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “محەممەد سادق ئەحمەدی نیاز” بە هۆی سکاڵا لەلایەن وەزارەتی ئیتتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگێهشت کرایە دادگای شۆڕشی سنە.

 

هۆکاری بانگهێشت کردنی ناوبراو "بێ ڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران" راگەیەندراوە. محەممەد ساد ئەحمەدی نیاز پێشوتریش هەر بەم تۆمەتە ماوەی ٢ ساڵ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و دوای تێپەڕکردنی بەشێک لە زیندانیەکەی بەهۆی ئەشکەنجە و ئازار لە ناو بەندیخانە بڕبڕەی پشت و مرۆخەی تووشی کێشە ببوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular