هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١- (١٧ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناوی ئەو شارۆمەندە "محەممەد فەتحوڵڵاهی" و خەڵکی بۆکانە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوی رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ماڵەکەی خۆی قۆڵبەست و لەگەڵ خۆیان بردبوویان. شایانی باسە ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران بووە.
