جوانڕۆ: سێ کچ دەسبەسەر کرابوون و یەکیان دوای ئازاد کرانی دەستی داوەتە خۆکوژی 

هانا: بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، سێ کچی مێرمنداڵ لە جوانڕۆ لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون و یەکیان دوای ئازاد کرانی هەوڵی خۆکوژی داوە.

 

لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە، رۆژی سێشەممە ٢ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە جوانڕۆ ٣ کچی مێرمنداڵیان دەستبەسەر کردووە کە ناوەکانیان بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١. تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵ 
٢. پەریا فەتحی ١٤ ساڵ
٣. سۆنیا کەریمی ١٤ ساڵ 

ئەم سێ کچە کوردە رۆژێک دوای دەستبەسەرکرانیان ئازاد کراون. بەڵام "تارا ئەحمەدی" هەر ئەو رۆژەی ئازاد کراوە خۆی هەڵاوەسیوە و هەوڵی خۆکوژی داوە. 
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە دۆخی تەندروستی تارا ئەحمەدی جێگر نییە و لە بەشی چاوەدێری وردی نەخۆشخانەی جوانڕۆ لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. 

گرتن و دەسبەسەر کردنی مێرمنداڵان و تازەلاوانی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بە تۆمەت و تاوانی سیاسی و جیاوازی بیروبۆچوون، پێشێل کردنی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان و هەروەها پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە کە وڵاتی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی واژۆی کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular