نەغەدە: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بۆ هۆی رووداوی شوێنی کار 

هانا: رۆژی شەممە ٦ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، کرێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "حەسەن مەعڕووفپوور" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دەشتی قوڕە" لە ناوچەی نەغەدە راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو لە "هەولێر"ی هەرێمی کوردستان کاتی کار کردن بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە. 

شایانی باسە لە ماوەی ٦ رۆژدا ئەمە دوویەم کرێکاری کوردستانی رۆژهەڵاتە لە شارەکانی باشوور لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدەدەن. رۆژی دووشەممە ١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، کرێکارێکی دیکە بە ناوی "رەئوف محەممەدی" خەڵکی ئاوایی "هەجمنە"ی ناوچەی سەوڵاوای پارێزگای سنە، لە کاتی کار کردندا لە شاری سلێمانی هەریمی کوردستان بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا. 

بێکاری و هەژاری بارودۆخێکی خوڵقاندووە رۆژ بە دوای رۆژدا دیاردەی کرێکارانی کۆچەر روو لە زیاد بوونە و ەسەرەڕای نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە کوردستانی عێڕاق، ئەم کرێکارانە ناچارن بە هەقدەستێکی کەمەوە شان وەبەر کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن بدەن. ئاکامی ئەم کارە سەخت و دژوارانە و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، دەبێتە هۆی خوڵقانی رووداوی دڵتەزێنی لەم چەشنە و سەرەڕای ئەمەش هیچ بیمەیەک ئەم کرێکارانە ناگرێتەوە و لە مافی هەموو بیمەیەک بێبەشن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular