بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لەلایەن هاوکارانی هانا لە پیرانشارەوە پێمان گەیشتووە، رۆژی هەینی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ ئاگر لە کێوەکانی ناوچەی پیرانشار کەوتووەتەوە.
ئەم ئاگرە لە نزیک ئاوایی "تەمەرچین" کەوتووەتەوە.
شایانی باسە بە هۆی بوونی پایەگای سەربازی و مین رێژ کردنی ناوچەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە، کوژاندەوەی ئەو ئاگرە نامومکینە و بەداخەوە تا ئێستاش ئەو کێوانە هەر لە ئاگردا دەسووتێن و دەبێتە هۆی لەناوچوونی گژ و گیای ئەو ناوچەیە.
بەپێی ئەم راپۆرتە رۆژی هەینی هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە بەرەو ئەو شوێنە چووە بەڵام تەنیا چەرخ و خولێکی لێداوە و ئاوپڕژێنێکی کردووە کە دوای چەند خولەکێک دیسان ئاگر سەری هەڵداوەتەوە.
