دەستبەسەرکرانی ٣ شارۆمەند لە شنۆ و پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین ٣ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. 

 

بەپێی ئەم راپۆرتە رۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد خەڵکی شنۆ بە ناوی "سەردار ئالانی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ورمێ دەستبەسەر کراوە. 

هەوروەها هەر لەو رۆژەدا شارۆمەند‌ێکی دیکە بە ناوی "ئیبڕاهیم عەلیزادە" خەڵکی ئاوایی "تەرکش" لە ناوچەی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. 
هەروەها رۆژێک دواتر واتە ٢٦ی گەلاوێژ – (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی تر لە پیرانشار بە ناوی "سەلاح عوسمانی" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. 

دوای دوو رۆژ ناڕوون بوونی شوینی دەستبەسەرکرانی سەلاح عوسمانی، هێزە ئەمنییەکان ئەم شارۆمەندەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواستۆتەوە. بەڵام تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ هەواڵێک لە شوێنی دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەم ٢ شارۆمەندەی دیکە لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular