تاران: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد بە تۆمەتی هاوکاری حزبەکانی کوردستان 

هاوکارانی هانا ئاگاداریان کردین شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “نەسرین کیانپوور” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە. 

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران دوای دەستبەسەر کردنی "نەسرین کیانپوور"، ئەم شارۆمەندەیان بۆ بەندیخانەی ئێوین لە تاران گواستۆوەتەوە. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. بەڵام راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، ناوبراو ماوەیەک لەوە پێش لە کوردستانی عێڕاق کرێکاری کردووە و بە هۆی نەبوونی مافی نیشتەجێ‌بوون بەڕێی ئێران کراوەتەوە و دوای ئەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular