هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایانگەیاند، کاسبکارێکی کورد بە ناوی هیوا خەڵکی ئاوایی “وزمەڵە” سەر بە ناوچەی بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند، ئەم شارۆمەندە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوە.
جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش واژۆی کردووە سەبارەت بە ئەشکەنجە و ئازاری شارۆمەندان لە بەندی پێنجدا بەم جۆرە دەڵێ:
بەندی ٥- هیچ کەس نابێ ئەشکەنجە بدرێ یان بکەوێتە بەر کردەوە و رەفتار و سزای زۆردارانە و دژی ئینسانی و سووکایەتی پێ بکرێ.
