هاوکارانی هانا لە دیواندەرەوە ئاگاداریان کردین، رۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە شەقامەکانی ئەو شارە، دەستیان کردووە بە ئازار و ئەشکەنجە و سووکایەتی بە شارۆمەندێک بە ناوی “ئومید سەرئەفراز” و دواتر قۆڵبەستیان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئومید سەرئەفراز لە حاڵێکدا کە لە ماشێنەکەی خۆیدا بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە و دوای لێدان و ئازار و سووکایەتی زۆر، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هۆکاری ناڕوون، دەستبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە.