هانا: رۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٣١ی ژولای ٢٠٢١)، ژنێک لە کرماشان دەسڕێژی لە هاوسەرەکەی کرد و لە ئاکامدا پیاوەکە گیانی لەدەستدا.
ئەم رووداوە لە بەرامبەر بینای شووڕای چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکانی کرماشان، روویداوە و شاهیدان، هۆکاری ئەم رووداوە هەڵدەگەڕێنەوە بۆ کێشەی بنەماڵە.
بەپێی ئەم راپۆرتانەی بەڵاوبوونەوە، بکوژ واتە ژنەکە لە کاتێکدا ویستوویە هەڵێ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەو پیاوە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.
