هانا: رۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢٨ی ژولای ٢٠٢١) کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “بڕوێشکانی” ناوچەی بانە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە هەنگی سەر سنوور، تەقەی لێ کراوە و بە توندی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە “رەسوول مەولانی” خەڵکی بانە راگەیەندراوە. ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
هەواڵنێری "کۆڵبەر نێوز" لە راپۆرتێکدا لەم بارەوە رایگەیاندووە، ئەو کۆڵبەرە ئەژنۆی بریندار بووە و بە هۆی سەخت بوونی برینەکەی پزیشکانی نەخۆشخانەی بانە ناچار بوون لاقی ببڕنەوە.
