هانا: سەرچاوەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە کرماشانەوە ئاگاداریان کردین، پتر لە ٥٠ کەس لە ئەنجامی ناڕەزایەتی ئەم دواییانەی گەڕەکی “دەڕە درێژ”ی کرماشان لە لایەن هێزە چەکدار و ئەمنیەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و لە نێویاندا تازەلاوی تەمەن ژێر ١٨ ساڵیشی تێدایە.
ناسنامەی ١٤ کەس لەو شارۆمەندانەی دەستبەسەر کراون بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١ مەیسەم وەیسی
٢ رامین وەیسی
٣ حیکمەت سەفەری
٤ شاریار شەفیعزادە
٥ شەهرام شەفیعزادە
٦ شاهین شەفیعزادە
٧ ئارش نەجەفی
٨ مەنوچێر نەجەفی
٩ پژمان کەمەری
١٠ نیعمەت نادری
١١ پویا نادری
١٢ عیرفان نادری
١٣ ئەفشین مەحموودی
١٤ حامید کەرەمی
لێرەدا پێویستە ئاماژە بە دوو خاڵی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان بکرێ:
خاڵی ٦- مافی دەربڕینی ئازادانەی بیروباوەڕ.
خاڵی ٧- مافی ئازادی بیروبۆچوون، بەشداری لە ئەنجومەنەکان، مافی پەروەردە.
گرتن و دەسبەسەر کردنی مێرمنداڵان و تازەلاوانی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بە تۆمەت و تاوانی سیاسی و جیاوازی بیروبۆچوون، پێشێل کردنی خاڵەکانی ٦ و ٧ی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان و هەروەها پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە کە وڵاتی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی واژۆی کردووە.
هەوەها لە پێوەند لەگەڵ ئەم راپۆرتەدا پێویستە ئاماژە بە بەندەکانی ٣، ٩، ١٩ و ٢٠ جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بکەین:
بەندی ٣- هەر مرۆڤێک مافی ژیان و ئازادی و ئەمنییەتی تایبەت بە خۆی هەیە.
بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.
بەندی ٢٠- هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە ئازادانە ئەنجومەن و کۆڕ ۆ کۆبوونەوە و رێکخراو و کۆمەڵەی ئاشتیخوازانە پێکبێنێ.
حکومەت و بەڕێوەبەرانی وڵات ئەرکی سەر شانیانە مەجالی ئازاد بۆ هەر مرۆڤ و تاکێکی کۆمەڵگا بڕەخسێنن تا ئازادانە رای خۆیان دەربڕن و گەشە بە بیر و بۆچوونیان بدەن و ئەمە مافی سەرەتایی هەر ئینسانێکە. ئازادی بەیان و دەربڕینی بیروڕا لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و لە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤدا بە ڕوون و ئاشکرا هاتووە و وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە. کەس نابێ لە دەربڕینی بیر و باوەڕی بترسێ و لەسەر جۆری بیرکردنەوەی دەستبەسەر یا ئەشکەنجە بدرێ و ئەمنییەتی بکەوێتە مەترسییەوە، ئەم خاڵانە لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤن. پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێراندا لەلایەن حکومەت و دەزگای داد و بەڕێوەبەرانی یاساوە، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و بایەخ نەدانە بە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.
