هانا: رۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٢ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی خەڵكی ناوچەی سنە لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "فەرهەنگ عەیوەزی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "تەنگیسەر" لە ناوچەی سنەیە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئێسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی "فەرهەنگ" بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بە ئاکام بووە.
