رێکخرای مافی مرۆڤی هانا هەوڵی رفاندنی مەسیح عەلینژاد و چەند کەسی دیکە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە مەحکوم دەکات
رۆژی ١٤ی ژولای، داواکاری گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە ئاشکرایان کرد کە تۆڕێکی دەزگای سیخوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی داوە، ژنە رۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافی مرۆڤی ئێرانی لە ئەمریکا و ٣ کەسی تر لە کانەدا و کەسێک لە بریتانیا و هەروەها کەسێکی دیکەش لە ئیمارات بڕفێنن یان تیراۆریان بکەن کە هەوڵەکەیان پووچەڵ کرایەوە. بەپێی ئەو راگەیاندنە ناوی تۆمەتبارەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
عەلیرەزا فەراهانی
مەحموود خازعین
کیا سادقی
ئومید نووری
نیلوفەر بەهادوری
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەوڵی رفاندن و تیرۆر کردنی جیابیران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحکوم دەکات.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١٤ی ژولای ٢٠٢١
