هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٨ی ژولای ٢٠٢١، دوو شارۆمەندی کورد لە نزیک سنووری “سێف” و ئاوایی “بەستام” بە هۆی تەقینەوەی گەللـە خۆمپارەی بەجێماوی جەنگی ئێران و عێڕاق گیانیان لەدەستدا.
ئەم دوو شارۆمەندە لەو ناوچەیە خەریکی ئاژەڵداری بوون و لە کاتی رووداوەکەدا لە قەراخ کانییەک دانیشتبوون و لە نەکاو گوللـە خۆمپارەیەک تەقییەوە و هەرکیان لەوێ گیانیان لەدەستدا.
ناسنامەی ئەو دوو شارۆمەندە، "رەشێد ئەحمەدزادە" خەڵکی ئاوایی "قاڕنجە"ی ناوچەی بۆکان و "مەقسوود نەجەفی" راگەیەندراوە.
لە ئیران و بە تایبەت لە کوردستان بە هۆی ئەوەی حکومەتی ئێران بۆمب و مین و گوللـە تۆپ و خۆمپارەی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێڕاقی هەڵنەگرتۆتەوە، هەموو ساڵێ ژمارەیەکی بەرچاو لە شارۆمەندانی مەدەنی دەبنە قوربانی.
