هانا: لە رۆژانی رابردوودا دوو شارۆمەندی کورد لە شارۆچکەی جالالییەی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی گوللـەی خۆمپارەی بەجێماوی کاتی شەڕی ئێران و عێڕاق گیانیان لەدەستدا.
فەرماندەی هێزی ئینتزامی کرماشان لەم بارەوە وتی: یەکێک لەو پیاوانە تەمەنی ٣٨ ساڵ بووە و هەر لە شوێنی تەقینەوەکە گیانی لەدەستداوە و کەسی دوویەمیش پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵان بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لەوێ گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە لە ئیران بە تایبەت لە کوردستان بە هۆی ئەوەی حکومەتی ئێران بۆمب و مین و گوللـە تۆپ و خۆمپارەی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێڕاقی هەڵنەگرتۆتەوە، هەموو ساڵێ ژمارەیەکی بەرچاو لە شارۆمەندانی مەدەنی دەبنە قوربانی.
