ئاماری قۆڵبەستکراوانی شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ زایینی لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران

لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا سەرجەم ٢٠٨ کەس لە هەر چوار پارێزگای کوردستانی ئێران دەستبەسەر کراون. 

لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هەر ساڵەو ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران لە هەر چوار پارێزگاکە واتە ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام، لە لایەن هێزە نیزامی و ئەمنییەکانەوە بە هۆکار و بیانووی جۆربەجۆر دەستبەسەر دەکرێن و لە دەرەوەی هەموو قانوون و ڕێسا نێونەتەوەییەکانەوە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە گرتووخانەکان ڕادەگیرێن، بە بێ ئەوەی لە دادگایەکی قانوونی و بە ئامادەبوونی وەکیل پەروەندە و دۆسییەکانیان تێپەڕێندرێت. 
لێرە و لەم ڕاپۆرتەدا هاوکارانی بەشی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئامارێک لە ڕێژەی قۆڵبەستکراوانی شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ زایینی پێشکەش دەکەن، پێویستە ئەوەش بگوترێ کە ئەم ئامارە بە ئەو پەڕی هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان لە ناوخۆی وڵاتەوە بووە، بەڵام لەوانەشە ئاماری ڕاستەقینە لەمەش زیاتر بێ. 

ڕێژەی قۆڵبەستکراوان بە گوێرەی جۆری چالاکی بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 

١٦٥ کەس بە تاوانی چالاکیی سیاسی                     ٧٩.٣% 
٢٤ کەس بە تاوانی چالاکیی سیڤیل و کۆمەڵایەتی         ١١.٥% 
٧ کەس بە تاوانی چالاکیی ژینگەیی                         ٣.٤%
٥ کەس بە تاوانی چالاکی کرێکای                          ٢.٤%
٤ کەس بە تاوانی چالاکی مافی ژنان                       ١.٩%
٢ کەس به تاوانی چالاکی مەزهەبی                               ١%
١ کەس تاوانی مافی خوێندکاری                                    ٠٥%  

 هەروەها لەو ٢٠٨  کەسەی لە شەش مانگی پێشوودا دەستبەسەر کراون، بە گوێرەی دابەشکردنی ڕەگەزی، ١٩١ کەس پیاو و ١٧ کەسیش ژنە. بە گوێرەی دابەشکردنی پارێزگاکان، دەستبەسەرکراوانی شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ کە لە لایەن ڕێکخراوی هاناوە ئامادە کراوە بەم شێوەیەی خواراوەیە:

 ١٠٤ کەس لە پارێزگای ورمێ   
 ٨٤ کەس لە پارێزگای سنە       
 ١٥ کەس لە پارێزگای کرماشان 
 ٥ کەسیش لە پارێزگای ئیلام

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

RELATED ARTICLES

Most Popular