مەشهەد: گواستنەوەی چالاکێکی فەرهەنگی کورد بۆ بەندیخانەی “وەکیلاوا” 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، چالاکێکی فەرهەنی کوردی خوراسان بۆ بەندیخانەی “وەکیلاوا”ی مەشهەد گوێزرایەوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محەممەد نیروومەند" تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "پلگەرد" لە ناوچەی "لوتفاوا"ی شاری "دەرگەز" و نیشتەجێی مەشهەد راگەیەندراوە. 
بەپێی راپۆرتێک کە هاتووە، ئەم شارۆمەندە کوردە رۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی یا بڕیاری دادوەر، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و پێوەندی لەگەڵ هێزەکانی نەیاری حکومەت"، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای مانگێک مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەشهەد، بۆ بەندیخانەی "وەکیلاوا"ی ئەو شارە گوازراوەتەوە. 
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی مانگێک دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەش کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular