سەوڵاوا: دۆزینەوەی تەرمی لاوێک دوای ٨ مانگ بێسەروشوێن بوون 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٦ی مەی ٢٠٢١)، تەرمی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “نەوزاد حەکیمی” خەڵکی ئاوایی “بڵبەر” لە ناوچەی هەورامان سەر بە سەوڵاوا، دوای ٨ مانگ بێسەروشوێن بوون دۆزراوەتەوە. 

سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بارەوە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانایان راگەیاند، "نەوزاد حەکیمی" هەشت مانگ لەوە پێش لەلایەن گریلاکانی "پژاک"وە لە ناوچە شاخاوییەکان و کوێستانی "هەوارە شێرە دەڕە" ڕفێندراوە و سەر ئەنجام رۆژی یەکشەممە ٢٦ی گوڵان، تەرمی ناوبراو لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە هەر لەو شوێنە دۆزراوەتەوە. شایانی باسە لەم راپۆرتەدا هاتووە: "نەوزاد حەکیمی" لاوێکی زەحمتکێش و بێ ئازار بووە و خەریکی ماسی گرتن بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular