قوروە: دەستبەسەر کردنی دوو شارۆمەندی کورد 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٦ی مەی ٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی قوروە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست کران. 

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بریتین لە، "داریووش خالیدیان" ٢٢ ساڵ تەمەن و کوڕی هوشەنگ و "موحسین سەعیدی" ٢١ ساڵ تەمەن و کوڕی حسێن خەڵکی قوروە. 
شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی قوروە دەستبەسەر کراون و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی سنە گواستراونەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر لە سەر چارەنووسی ئەم دوو لاوە دەستبەسەرکراوە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نەهاتووە. 

دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی، بێسەروشوێن کردنی شارۆمەندان و نەدانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە. شایانی باسە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووە بەڵام رۆژ نییە چەند جار لەلایەن ناوەند و دامودەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بەڕیوەبەرانی یاساوە پێشێل نەکرێ.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular