سنە: دەسبەرسەر کردنی دوو شارۆمەندی دیکە 

هانا: رۆژی شەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١ی مەی ٢٠٢١)،  دوو شارۆمەندی کورد خەڵکی ئاوایی “شیان” لە ناوچەی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کران.

 
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە "زاگڕۆس عەباسی" تەمەن ٢٢ ساڵ و "ئەحمەد عەزیزی" تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی گوندی "شیان" لە ناوچەی سنە راگەیەندراوە. 
بە پێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان بە بی هیچ بەڵگە و حوکمێکی یاسایی ئەم دوو شارۆمەندە کوردەیان لە شوێنی کارەکەیان گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان رەوانە کردوون. 
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە تۆمەت و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 

دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی، بێسەروشوێن کردنی شارۆمەندان و نەدانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە. شایانی باسە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووە بەڵام رۆژ نییە چەند جار لەلایەن ناوەند و دامودەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بەڕیوەبەرانی یاساوە پێشێل نەکرێ.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular