هانا: ڕێکەوتی ٦ی گوڵانی١٤٠٠ی هەتاوی – (٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢١)، شارومەندێکی کورد خەڵکی سنە لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی هێنا.
هاوکارانی هانا لە شاری سنەوە ئاگاداریان کردین، ناوی ئەم شارومەندە کوردە"پەیمان محەممەدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و نیشتەجێی گەڕەکی "نایسەر"ی سنەیە و کابینێت ساز بووە . هۆکاری خۆکوژی ئەم شارۆمەندە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بنەماڵە و خێزان.
بەپێی زانیاری هانا ، لانیکەم ١٧ هەوڵی خۆکوشتن لە کوردستان لە سەرەتای مانگی ئاپریلدا تا ئەمرۆ روویداوە کە ١٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی رەچاوکردنی هەڵاواردن و دانانی جیاوازی بە ئەنقەستی حکومەتی ئێران لە باری ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە دژی خەڵکی کورد، رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە.