هانا: بە پێی هەواڵێک کە بۆ هانا هاتووە، رۆژی سێشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "کورش محەممەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە.
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا لە ناوخۆی کوردستان، ئەم شارۆمەندە کوردە بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی رەچاوکردنی هەڵاواردن و دانانی جیاوازی بە ئەنقەستی حکومەتی ئێران لە باری ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە دژی خەڵکی کورد، رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە.