هانا: رۆژی چوارشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزە ئینتیزامییەکان لە ئاوایی “سەراو کەهمان” لە ناوچەی “ئەلەشتەر” تەقیان لە خەڵک کردووە.
بە پێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، هۆکاری ئەم تێکهەڵچوونە ناڕەزایەتی و وەستانەوەی خەڵک بووە بەرامبەر هێزە ئینتزامییەکان کە ویستوویانە دارگوێزەکانی قەراخ چوومی ئەو گوندە ببڕن کە چەندین ساڵ لەوەپیش وەرزێڕانی ناوچەکە لە قەراخ ئەو چۆمە ناشتوویانە. بە پێی ئەم راپۆرتە و بەڵگەکان خەڵکی بریندار هەیە.
تەقەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرانی یاساوە لە شارۆمەندان کە لە سەر مافی خۆیان وەدەنگ دێن و ناڕەزایەتی دەکەن، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (کە وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە و حکومەت بەرپرسە بۆ رەچاوکردن و بەڕێوەبردنی)، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە لەلایەن حکومەتەوە.
