هانا: بە گوێرەی راپۆرتی هاوکارانی هانا، شەوی رابردوو رێکەوتی ٧ لەسەر ٨ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٧-٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، تازە بووکێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شەوی رابردوو سێشەممە لە سەر چوارشەممە تازە بووکێکی تەمەن ١٧ ساڵانە بە ناوی "شۆهرە سەرمەستی" کە چەند مانگ لەوە پێش ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو لە گەڕەکی فازی یەکی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری خۆکوژی ئەم شارۆمەندە کوردە تازەلاوە روون نییە.
جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە. جگە لەمانە سیستەم و یاسای پیاومەزنی و بێ مافی ژنان هۆکارەکانی تری خۆکوژی ژنانن.
