پیرانشار: کچێکی ١٧ ساڵانە کۆتایی بە ژیانی هێنا 

هانا: رۆژی دووشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کچێکی تازەلاوی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی “کەوپەڕ” لە ناوچەی پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "ژێنەر پووردیان"ە و هەروەک ئاماژەمان پێ کرد ١٧ ساڵی تەمەنە و خەڵکی گوندی "کەوپەڕ"ی ناوچەی پیرانشارە. 
بە پێی ئەو هەواڵانەی پێمان گەیشتوون ئەم کچە تازەلاوە بە هۆی دژایەتی کردنی بنەماڵەکەی بۆ مێردکردنی ناوبراو بە کەسێک کە خۆشیویستووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان  لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular