١٢ بەندکراوی ژن لە بەندیخانەی ورمێ چاوەڕوانی سێدارە دەکەن 

هانا: بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ هەر ئێستا ١٢ شارۆمەند لە بەندیخانەی ورمێ چاوەڕیی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە دەکەن.

 
ناسنامەی ئەو شارۆمەندە بەندکراوانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەم جۆرە هاتووە: 
1.    محیبەت مەحموودی
2.    زەهرا فەرهادی 
3.    پەریسا مرادی 
4.    نیشتمان محەممەدی 
5.    گوڵزار ئەحمەدیان 
6.    فەرانەک بەهەشتی 
7.    سوهەیلا نیعمەتزادە 
8.    موژگان عەبدوڵڵاهی 
9.    زێنەب خالید 
10.    موژگان ئازەرپیشە 
11.    تەهمینە دانیش 
12.    زیبا … 
شایانی باسە رۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ لانیکەم ٣ بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە دران. ئێران دوای چین پلەی دوویەمی لە سەر ئاستی جیهان سەبارەت بە لەسیدارەدان و ئێعدام بۆ خۆی دەستەبەر کردووە و سەرەڕای دواکاریی و بانگەوازی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، بەڵام حکومەتی ئێران بە بەردەوامی لە سزای ئێعدام بە شێوەی جۆراوجۆر وەک ئامرازێک بۆ سزادانی شارۆمەندان بۆ تۆمەتە جۆراوجۆرەکان و تەنانەت بۆ بەندکراوانی سیاسیش کەڵک وەردەگرێ.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular