هانا: رۆژی دووشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی کورد لە سەر سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بوو.
ناسنامەی ئەو شارۆمەندە کوردە "س . ئا" راگەیەندراوە.
ناوبراو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە بێ دەنگدان و ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە سنووری ئێران و عێراق لە نزیکی "نەوسوود" تەقەی لێکراوە و دەست و لاقی بریندار بووە.
شایانی باسە کۆڵبەری دیاردەیەکی مەترسیدارە بەڵام بەشێک لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت دانیشتوانی سەر سنوورەکان لەبەر بێکاری و هەژاری ناچارن بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵکەیان روو بکەنە ئەم کارە و گیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.
بێکاری و هەژاری بەرهەمی نەڕەخساندنی هەلی کارە لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتدارەوە.