ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی “پەریسا حاجی دۆخت” کچی حاکم تەمەن ٢٠ ساڵە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ژنە لاوە خەڵکی گوندی “کۆزەڕەشـ”ـی شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
ئەو ژنە لاوە، سەڵت بووە و ژیانی هاوبەشی پێکنەهێنابوو