ئازادیی کاتی ڕەشید حسامی، مامۆستایەکی خەڵکی قوروە، بە دانانی بارمتە

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕەشید حسامی، مامۆستایەکی خەڵکی قوروە، بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا تووشی ئەشکەنجە و ئازار و ئەزیەت بووە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە قوروە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بەبێ پیشاندانی حوکمی دادوەر چوونەتە ناو ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دوای پشکنینی ماڵەکە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەست بەسەریان کردبو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین