سزای هەشت مانگ زیندانی تەعزیری بۆ پەرویز بەنگینی لە بۆکان

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، «پەرویز بەنگینی»، ٢٩ ساڵە و خەڵکی بۆکان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر مێهدی فەخری، بە هەشت مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە.

ئەم بڕیارە لە دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی دادوەریی بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕێژیم» دەرچووە.

شایانی باسە، پەرویز بەنگینی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکان گوازرابووەوە. ناوبراو دوای ٣٥ ڕۆژ راگرتن و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی، تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین