گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی ڕووداوی کارەوە

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی (٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، “هێمن ڕۆستەمی” خەڵکی بانە، کرێکاری بیناسازی، دوای ڕووداوی داڕمانی خاک لە شوێنی هەڵکەندنی بناغەی خانوویەک لەم شارەدا، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ئەم کرێکارە دوێنێ بەهۆی کەوتن و داڕمانی خاک لە شوێنی کارەکەیدا تووشی برینی قورس ببوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترابووەوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
ڕووداوەکانی کار هێشتا وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوونی کرێکاران لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان هەژمار دەکرێن؛ ئەو ڕووداوانەی کە لە زۆر حاڵەتدا بەهۆی نەبوونی ستانداردەکانی ئیمنی، کەمتەرخەمی لە چاودێریکردنی پێویست و نەبوونی کەرەستەی پاراستنی گونجاو ڕوو دەدەن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین