گیانبەختکردنی سەید ئەحمەد ئیسماعیلی لە جەریانی پێکدادانی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەید ئەحمەد ئیسماعیلی، کوڕی عومەر، خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە جەریانی پێکدادانی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری بۆکان کوژراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، شەوی سێشەممە ٦ی گەلاوێژ، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خالێکی پشکنینی سوپای پاسداران لە ڕێگای بۆکان بۆ سایین قەڵا، لە سنووری جاددەی سەد، پێکدادانێک لە نێوان هێزێکی چەکدار و هێزەکانی ئەم خاڵی پشکنینە ڕوویداوە. ڕاپۆرتەکان باس لە ئامادەبوونی سەید ئەحمەد ئیسماعیلی لەم پێکدانەدا دەکەن.

بەشێک لە ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان، باس لە کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای پاسداران دەکەن. لەگەڵ ئەمەش، تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە، بەپرسانی کۆماری ئیسلامی و میدیا حکومییەکان زانیاری فەرمییەن و پشتڕاست کراوەیان لە سەر زیانەکان، ناسنامەی کەسانەی لە پێکدادانەکەدا بوون و چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە بڵاو نەکردووەتەوە.

بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، سەید ئەحمەد ئیسماعیلی دوای جێهێشتنی شوێنی تێکهەڵچوونە سەرەتاییەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران گەمارۆ دراوە و لە شەڕێکی چەکداری دیکەدا کوژراوە. وردەکارییەکان سەبارەت بە شێوازی گەمارۆدانەکە، ماوەی پێکدادانەکە و شێوازی گیانبەختکردنی هێشتا پێویستی بە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و بەڵگەدار هەیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین