کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران

ئێوارەی دووشەممە ٢١ی گولانی ١٤٠٥، «سەید زانیار حوسەێنی»لاوێکی خەڵکی گوندی «بەردەڕەشە»ناوچەی «تیلەکۆ»ی سەقز، لە «ڕۆبات‌کەریم»ی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ژیانی لە دەست دا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتێکدا بۆ بژێوی ژیان ناچار بووە بە ئۆتۆمبێل خۆاردنەوەی ئەڵکۆڵی قاچاغ بکات ،لەڕێگای تاران بێ‌هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە لەلایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی لێدەکرێ و دوو گوللە بەر سەر و ملی دەکەوێ کە دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی دەستبەجێی ئەو.

بەپێی «یاسای بەکارهێنانی چەک لەلایەن هێزە نیزامیەکان لە کاتە تایبەتەکاندا »، هێزە نیزامی و ئاسایشیەکان پێویستە پێش بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی چەک، خاڵە یاسایییەکانی وەک فەرمانی وەستان، ئاگادارکردنەوە و لە کاتی پێویستدا تەقەی هەوایی جێبەجێ بکەن و تەنیا لە کاتە تایبەتەکان و لە چوارچێوەی بنەمای پێویست و گونجاندا مافی بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی چەکیان هەییە.
هەروەها تەنانەت لە کاتە تایبەتەکانیشدا، مافی ئەوەیان نییە ناوچە هەستیار و گرنگەکانی لەش بکەنە ئامانج.

تەرمی «سەید زانیار حوسەێنی» کوڕی سەید عەتا و چیمەن، شەوی سێشەممە ٢٢ی گولان لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز بەخاک سپێردرا.
تا ئێستا لە لایەن دامودەزگا پێوەندیدارەکان و بەرپرسانەوە هیچ ڕوونکردنەوەێک سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم تەقەکردنە ، ناسنامەی هێزە بەشداربووەکان و وڵامی پشکنینی پزیشکی یاسایی نەدراوە .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە بەردەوامبوونی بەکارهێنانی کوشندەی چەک دژ بە هاووڵاتیانی کورد، داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ، ڕوون و بێ‌لایەن سەبارەت بە ئەم ڕووداوە، وەڵامدانەوەی تاوانباران و پابەندبوون بە ئەركە یاسایی و نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاراستنی مافی ژیانی هاووڵاتیان دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین