کوژرانی دوکتۆر موجتەبا روتیوەند بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە پارێزگای ئەلبورز

بە پێی ڕاپورتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: دوکتۆر موجتەبا روتیوەند (غیاسوەند) خەڵکی ئاوایی سوختە چناری سەر بە ناوچەی تارم سفڵی لە پارێزگای قەزوین و دانیشتووی خادم ئاوا شەهریار لە پارێزگای ئەلبورز لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

شایانی باسە، دوکتۆر موجتەبا روتیوەند غیاسوەند خێزاندار و باوکی کوڕێکی تەمەن پێنج ساڵ و کچێکی تەمەن سێ ساڵ بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین