دەستبەسەرکردنی عەلی کەریمی لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی ئاودانان

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەک بە ناسنامەی عەلی کەریمی خەڵکی شاری ئاودانان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کە لە کاردانەوە بە وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران بەڕێوەچوو،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە، تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین