بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هانا گەیشتووە، فەرەیدون نامداری شارۆمەندی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی سنە و هاوسەرەکەی شوعلە روحی، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، فەرەیدون نامداری سەرەتا لە شوێنی کارەکەی لە لایەن ١٥ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی؟سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
دواتر هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات چوونەتە ماڵی ئەم شارۆمەندە و دوای پشکنینی ماڵەکەی هاوسەرەکەیان دەستبەسەر کردووە.
لە ساتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە. هەروەها دیار نیە کە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیان پێدراوە یاخود نە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە ڕانەگەیندراوە.
