دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی محەمەد لوتفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد لوتفی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی سەقز و دانیشتوویی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، محەمەد لوتفی لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شوێنی کارەکەی بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر گراوە.

شایانی باسە،سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون لەبەردەستدا نییە و تا ئێستاش لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفونی و چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین