پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی سێ ئەندامی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە هێرشەکانی ئەمدوایییەی ئیسرائیل بۆ سەر کوردستان کوژران

 بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا و لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە پشتڕاست کراونەتەوە، ناسنامەی سێ کەس لە هێزە چەکدارەکان کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمدوایییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراون، ئاشکرا کرا.


ئەم کەسانە بریتین لە: «سەرهەنگ دووەم جەواد بەهرامی»، خەڵکی گوندی «هێرۆ»ی سەر بە شاری پاوە، و «عەبدوڵڵا بێگلەری» و «موسڵیح فەتحی»، دوو کەسی سەر بە سوپای پاسداران، خەڵکی گوندی «پایگەلان»ی سەر بە شاری کامیاران کە دانیشتووی شاری مەریوان بوون.

لەسەر بنەمای زانیارییە گەیشتووەکان، سەرهەنگ دووەم جەواد بەهرامی لە پاشهاتی یەکێک لە هێرشەکاندا بە سەختی بریندار ببوو و لە دۆخی کۆمادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، کە سەرەنجام ئەمڕۆ بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە مرد.

هەروەها، عەبدوڵڵا بێگلەری و موسڵیح فەتحی لە کاتی بۆردومانەکانی ئەمدوایییەی ئیسرائیلدا کوژراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین