گیەڵان؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی سارا کازمی کەڵهوڕ هاوکات لەگەڵ ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەوگەند سەیادی

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەڵاڕێزان، «سارا کازمی کەڵهوڕ»، هاووڵاتیی تەمەن ٢٩ ساڵی کورد و خەڵکی گیەڵان، هاوکات لەگەڵ ڕێگریکردنی هێزە حکوومەتییەکان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەوگەند سەیادی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

کۆمەڵگەی مەدەنیی گیەڵان پێشتر بانگهێشتی هاووڵاتییانی کردبوو تا بە ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی سەوگەند سەیادی لە گۆڕستانی چوارمەرجان، یادی بەرز ڕابگرن و توندوتیژی دژی ژنان و کچان سەرکۆنە بکەن.

لەم پێوەندییەدا، هێزەکانی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات بە داخستنی ڕێگاکانی چوونە سەر گۆڕستانەکە و دانانی خاڵی پشکنین لە ناوچەی گورسپی، ڕێگرییان لە ئامادەبوونی هاووڵاتییان لەم ڕێوڕەسمەدا کرد. هەروەها بنەماڵەی دایکیی سەوگەندیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێ کرابوو.

دەستبەسەرکردنی سارا کازمی کەڵهوڕ لە درێژەی گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی گیەڵان لە پێوەندی لەگەڵ بەدواداچوونی دۆسیەی سەوگەند سەیادیدا ئەنجام دراوە؛ بە جۆرێک کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە هاووڵاتییان ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن، هەڕەشە و وەرگرتنی بەڵێننامە بوونەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخی جەستەیی و چارەنووسی سارا کازمی کەڵهوڕ لەبەردەستدا نییه

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین