ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی سەقز دوای زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ لە دەستبەسەربوون

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شاری سقز بە ناوەکانی «سبحان عەزیزی و ئومید خورشیدی» تێپەڕبووە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک لە شوێنی راگرتن و دۆخیان بەدەست نەهاتووە و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو هاووڵاتیە ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و لە ناو ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون و پاشان بۆ شوێنێکی نەناسراو گواستراونەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستا، سبحان عەزیزی و ئومێد خورشیدی لە هەموو مافە مرۆییەکانیان وەک مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین